ساقی گوزەرا شەو به فیداتم وەره دێره
دڵ تەنگه درەنگه وەره سا باده بگێڕه
تا تۆ بی و مەی بێ من و دڵ لێره خەمۆشین
هەر دوو بەتەماتین وەره مەی بێره بنۆشین
تینوویه دەمێكه چەمەنی باخی ئەوینم
ئەم باخه بدێره وەره مەی بێنه سەرینم
ویستوومه كه تەنیا بم و لەم سووچه بمێنم
دیسانەوه ئەم باری خەمه كەوتووه شوێنم
دەستی خەمەكەم بگره له مەیخانه بەدەر كه
ڕێگای مەده ئێره وەره لەو مەسته حەزەر كه
نا نا، لێگەڕێ تاكوو بمێنێتەوه گیانه
ئەم كۆتره وەیلانه دڵی گرتووه لانه
بۆ مەی نیه ساقی كه پەنا دێنمە ئێره
دانلود آهنگ ساقی از حسن درزی
هەركەس به شەرابی خەمی جانانەیێ تێره
من هەمدەمی بادەم كه خەمی سینه بەبا دەم
دەستم گره گیانا وەره بسپێره به بادەم
ساقی گوزەرا شەو به فیداتم وەره دێره
دڵ تەنگه درەنگه وەره سا بادە بگێڕە
نظرات