پخش زنده و بی‌وقفه رادیو ملودی

دانلود آهنگ شه‌ده‌لار از حسن زیرک

  • 1403-05-31
  • 138 بازدید
  • 0 نظر

توضیحات

شنونده آهنگ شه‌ده‌لار از حسن زیرک در رسانه ملودی باشید.

Hasan Zirak – Shadalar – Meloodie

چقدر این آهنگ را دوست داشتید؟

روی یک ستاره کلیک کنید تا به آن امتیاز دهید!

میانگین امتیاز 0 / 5. Vote count: 0

تا الان رای نیامده! اولین نفری باشید که به این آهنگ امتیاز می دهید.

متن ترانه

شه‌ده‌لار بۆچی له من تۆراوی
جووته مه‌مکه که‌ت هه‌رمێ گوڵاوی
شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار
ئۆف شه‌ده‌لار گیان مه‌زه‌دار بووکی پار
چاو به خۆمار حاکمه که‌ی بانه
ده بێنه بێنه ماچت که‌م خاڵ دانه‌دانه
ئۆف ده‌م بیچکۆڵانه
شه‌ده‌لار بۆچی له من نه‌بانی
تۆم کۆنه‌دۆستی شاری بۆکانی
شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار
ئۆف شه‌ده‌لار گیان مه‌زه‌دار بووکی پار
چاو به خۆمار حاکمه که‌ی بانه
ده بێنه بێنه ماچت که‌م خاڵ دانه‌دانه
ئۆف ده‌م بیچکۆڵانه
شه‌ده‌لار بۆچی لێم بێ‌خه‌به‌ری
ئه‌من موفته‌لا و تۆ چاوسه‌قه‌ری
شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار
ئۆف شه‌ده‌لار گیان مه‌زه‌دار بووکی پار
چاو به خۆمار حاکمه که‌ی بانه
ده بێنه بێنه ماچت که‌م خاڵ دانه‌دانه
ئۆف ده‌م بیچکۆڵانه
شه‌ده‌لار بۆچی ئاوا گۆڕاوی
پێم بڵێ له‌به‌رچی ئه‌تۆ ژاکاوی
شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار
ئۆف شه‌ده‌لار گیان مه‌زه‌دار بووکی پار
چاو به خۆمار حاکمه که‌ی بانه

دانلود آهنگ شه‌ده‌لار از حسن زیرک

ده بێنه بێنه ماچت که‌م خاڵ دانه‌دانه
ئۆف ده‌م بیچکۆڵانه
شه‌ده‌لار بۆچی تۆ له من زیزی
دایکت زانیویه کۆت و زه‌نجیری
شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار
چاو به خۆمار و بووکی پار
مه‌زه‌دار گوێی به گۆوار بۆچی تۆراوی
جووته مه‌مکه که‌ت هه‌رمێ گۆلاوی
چون دانه‌ی سه‌رچڵ سووڕم خوارد ئه‌وجار
جه داخ دوو که‌ڵ جێی شه‌راره‌ی نار
شه‌راره‌ی ئاگر چون دڵه‌ی پڕ ده‌ردم
که‌پو کۆی دوو که‌ڵ هه‌ناسه‌ی سه‌ردم
هه‌ناسه‌ی سه‌ردم کێو له بن دێنێ
ئاخۆ خودای من چیت به‌سه‌ر بێنێ
خودا بیسێنێ حه‌قم له دایه‌ت
من جه‌ورم کێشا خانم کێ نیشته سایه‌ت
شه‌ده‌لار ئۆف شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار حاکمه که‌ی بانه
ده بێنه بێنه ماچت که‌م ده‎م بیچکۆڵانه
ئۆف خاڵ دانه دانه
هه‌ر که‌سێ بیکا مه‌نعی ئه‌من و تۆ
له ماڵی بمرێ خانم به هه‌شتو به نۆ
شه‌ده‌لار ئۆف شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار حاکمه که‌ی بانه
ده بێنه بێنه ماچت که‌‎م خاڵ دانه دانه
وه‌ی ده‌م بیچکۆڵانه
هه‌ر که‌سێک نه‌یبێ دوو دۆست و یارێ
سه‌ر بگرێ له قوڕ سوبح و ئێوارێ
شه‌ده‌لار ئۆف شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار حاکمه که‌ی بانه
ده بێنه بێنه ماچت که‌‎م خاڵ دانه دانه
ئۆف ده‌ردم گرانه
هه‌ر که‌سێ بیکا مه‌نعی ئه‌من و تۆ
له ماڵی بمرێ خانم به هه‌شتو به نۆ
شه‌ده‌لار ئۆف شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار حاکمه که‌ی بانه
ده بێنه بێنه ماچت که‌م خاڵ دانه دانهوه‌ی ده‌م بیچکۆڵانه
هه‌ر که‌سێک نه‌یبێ دوو دۆست و یارێ
سه‌ر بگرێ له قوڕ سوبح و ئێوارێ
شه‌ده‌لار ئۆف شه‌ده‌لار شه‌ده‌لار حاکمه که‌ی بانه
ده بێنه بێنه ماچت که‌‎م خاڵ دانه دانه
ئۆف ده‌ردم گرانه

برچسب ها

نظرات

دیدگاهتان را بنویسید!

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *