کچم مایه‌ی ژیانم یادگاری
شه‌بابم نۆبه‌ره‌ی شیرینی داری
نه‌مامی که‌م ده‌وامی عومری لاویم
دڵۆپی خوێنی گه‌رمی ئاگراویم
غونچه گوڵه‌که‌م به‌ندی دڵه‌که‌م ژاکاوی
چ بووه چ قه‌وماوه بۆچی تۆراوی
خۆزگه نهمدیبایهی به دڵشکاوی
باغه‌وان ئیشتبای کرد ئاوی داوی
جگه‌ر گۆشه‌ی عه‌زیزم نووری چاوم
سه‌ری تاڵه ده‌زووی ئامالی خاوم
چ زوو مردی چ زوو کچم هه‌یهات کچی خۆم
چ زوو مردی چ زوو که‌وتیه بن گۆم
دانلود آهنگ کچم از محمد ماملی
غونچه گوڵه‌که‌م به‌ندی دڵه‌که‌م ژاکاوی
باغه‌وان ئیشتبای کرد ئاوی داوی
چ زوو که‌وتیه بن گۆمی عه‌ده‌م خۆ
به ئۆخه‌ی ته‌ڕ نه‌بوو لێوم وتم ڕۆ
ده‌مێ پشکوتی تێر بۆنم نه‌کردی
گوڵاڵه‌ی خۆشه‌ویست ده‌رله‌حزه مردی
غونچه گوڵه‌که‌م به‌ندی دڵه‌که‌م ژاکاوی
چ بووه چ قه‌وماوه بۆچی تۆراوی
خۆزگه نهمدیبایهی به دڵشکاوی
باغه‌وان ئیشتبای کرد ئاوی داوی
کچێکم بوو کچێ ته‌نیا کچێ به‌س
ئه‌ویشت ئاخری کوشت چه‌رخی ناکه‌س
قه‌بر ئه‌ی خاکی ڕه‌ش ئه‌ی چاڵی تاریک
دڕنده‌ی لاشه‌خۆری باوک و داییک
غونچه گوڵه‌که‌م به‌ندی دڵه‌که‌م ژاکاوی
باغه‌وان ئیشتبای کرد ئاوی داوی
نظرات