ئەرێ ئەو باڵابەرزەی ئەی وەی ئەو تێل بەسەرە
ئەرێ ئەمنی کوشتووە بۆچی خۆی بێ خەبەرە
ئەرێ ڕۆح و ئیمانم ئهیوهی بۆی بێ خەبەرە
چی بکەم نیمە چارە دڵ عاشقە و بریندارە
کەس ناناسم لەو شارە یاری خۆمە و لێم بێزارە
خۆزگە لەو دنیایەدا حاسڵ بایە مورادم
چەند جەفام لە دووت کێشا عاقیبەت ڕەنج بە بادم
عەنتیکە و زێدە لاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
سنگی پەنیری کوردی زوڵفی گیابەند و خاوە
کەلەکەی چەپم کونە لێوئاڵ بە مست لێی داوە
کچی ئەگەر نابی بە یارم خوداحافیز ماڵئاوا
دانلود ریمیکس آهنگ چی بکهم نیمه چاره از حسن زیرک
چی بکەم نیمە چارە دڵ عاشقە و بریندارە
کەس ناناسم لەو شارە یاری خۆمە و لێم بێزارە
ئەرێ قوربان کۆچەکەی ئەی وەی ئەحمەدئاوات بم
ئەرێ باوەش و منداڵی جوانێ کۆرپەی ساوات بم
ئەرێ لە خودام تەڵەبە هەر من خۆم بە زاوات بم
چی بکەم نیمە چارە دڵ عاشقە و بریندارە
کەس ناناسم لەو شارە یاری خۆمە و لێم بێزارە
نظرات